چیرۆکە سەرەکییەکە: ماوەی
نزیکەی دوو ساڵە شەڕ لەنێوان سوپای روسیا و هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بەردەوامە.
کێ وتی: دیمتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کۆشکی کرێملنی روسیا رایگەیاند: مۆسکۆ ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەر
دانووستانێک سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکرانیا.
ئەمەشی وت: پێشتریش ڤلادیمێر
پوتین سەرۆکی روسیا چەندینجار رایگەیاندووە، ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەپێناو گەیشتن بە
ئامانجە دیاریکراوەکان، هەروەها بوونی سوپای ئۆکرانیا لەسەر سنووری بێلاڕوس مایەی
نیگەرانی و بێزارکەرییە بۆ مۆسکۆ.