زیاتر لە 700 ئاوارەی دیکە لە سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: 734 ئاوارەی دیکە لە یەکێک لە کەمپەکانی پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان.

راگەیەندراوی فەرمی: ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت:" ئەو ئاوارانە خەڵکی ناوچەکانی بەلەد، دوجێل و شەنگال بوون و لە ماوەی چەند ساڵی رابردووا لە کەمپی ئاشتی ناحیەی عەربەت نیشتەجێ بوون ".

زیاتر: هەر خێزانێک بڕی چوار ملیۆن دینار و چەند پێداویستییەکی ناوماڵی وەک تەلەڤزیۆن و تەباخ و ساردکەرەوەیان پێدرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا