چی روویدا: سەنتەری میترۆ نیگەرانی خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی گەنجێکی
هەڵەبجە دەردەبڕێت، کە وەک دەوترێت لەسەر کۆمێنیت نوسین دەستگیرکراوە.
راگەیاندراوی فەرمی: سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان دەڵێت:" گەنجەکە کە ناوی «بڕیار کەمال محەمەد» (لەدایکبووی ١٩٩٩)
لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە سەر سکاڵای قائیمقامیەتی قەزای هەڵەبجە لە گیراوە و داوای
ئازادکردنیشی بە کەفیل لە دادگا لە لایەن کەسوکارییەوە ڕەتکراوەتەوە".
زیاتر: ئەم جۆرە لە توندکردنی سزا لەسەر دەربڕین و
گرتن لە رۆژانی کۆتایی دەوام ئاماژەنمایەکی خراپ و مەترسییە لەسەر ئازادی و داوای
دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو گەنجەو داخستنی دۆسیەکەی دەکەین، چونکە زیندانیکردن لەسەر
کۆمێنت مایەی نیگەرانی و پێشینەیەکی خراپە.