فراکسیۆنی یەکێتی: هەردوو حکومەت رێگری بكەن لە پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

چی روویدا: چەند رۆژێک ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم دەستیپێکردووە و فراکسیۆنی یەکێتیش داوای راگرتنی لە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" چەند رۆژێكە ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بەردەوامە لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان، بەداخەوە لە ئەنجامی بەردەوامی ئۆپراسیۆنەكە زەرەر و زیانێكی زۆر گەیشتووە بە باغ و ڕەزی هاوڵاتیانی ناوچەكە و بۆتە ماییەی بێزاركردنی هاوڵاتیانی  ناوچەكە، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدرال رێگری بكەن لەم جۆرە پێشێلكاریانەی سەر خاكی هەرێمی كوردستان و سەروەی عێراق.

درێژەی بەیاننامەکە: بێدەنگی حكومەتی عێراق و بەهەمان شێوەی حكومەتی هەرێم لەهەمبەر ئۆپراسیۆنێكی ئاوا گەورەی توركیا لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان، كە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و یاسا و رێسا نێودەڵەتیەكانە، رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر متمانەی عێراق و بەهەمان شێوە هەرێمی كوردستان لە نێو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوڵاتیانی خۆی بەتایبەتی، بەرادەوامی ئەم پێشێلكاریانە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە تائێستا عێراق نەیتوانیوە خۆی بەهێز بكات و وەڵامی ئەم جۆرە پێشێلكاریانە بداتەوە.

زیاتر: داواكارین حكومەتی فیدراڵ بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم  رێگری بكەن لەم جۆرە پێشێلكاریانە كە ئامانج لێی تەنها تێكدانی ئارامی وڵات و پێشێلكردنی سەروەری عێراقە، لە هەمانكاتدا داواكارین قەربووی كەس و كاری شەهیدەكان و زەرەر و زیانی هاوڵاتیان بكرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا