لە مەکسیک شەڕ لەنێوان دوو باند روویدا و نزیکەی 20 کەس کوژران

جیهان 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

چیرۆکە سەرەکییەکە: لە باشووری مەکسیک شەڕێکی توند لەنێوان دوو باندی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان روویدا

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی ئاسایشی مەکسیک ئاماژەی بەوەکرد: لە ویلایەتی چیاپاسی باشووری وڵاتەکە، لەناو بارهەڵگرێکدا تەرمی 16 کەس دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیانەوە بووە، سێ کەسی دیکەش لە دەرەوەی بارهەڵگرەکە بە کوژراوی دۆزراونەتەوە.

زیاتر: ئەو 19 کەسە لە ئەنجامی شەڕێکی توند کوژراون و سەرجەمیان ئەندامی دوو باندن کە کاریان بازرگانیکردنە بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا