بابەتە سەرەکییەکە: راوێژکارێکی سەرۆککۆماری سوریا بە
رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری سوریا رایگەیاند:
لونا شەبل راوێژکاری سەرۆککۆماری سوریا لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.
ئەمەش بزانە: ناوبراو پێشتر یەکێک بووە لە پێشکەشکارە
دیارەکانی کەناڵی جەزیرەی قەتەڕی.
لونا شەبل کێیە: لە 1ی ئەیلولی 1975 لەدایکبوووە و پێشتر
لە کەناڵەکانی جەزیرە و تەلەڤیزیۆنی فەرمی سوریا کاری کردووە، لە مانگی تشرینی
دووەمی 2020 بە بڕیارێکی بەشار ئەسەد وەک راوێژکاری تایبەتی سەرۆککۆماری سوریا
دیاریکرا.