گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بووە پەرلەمانتاری بەریتانیا

جیهان 06/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، یەکێک لە کاندیدەکان کە تەمەنی تەنها 22 ساڵە، بووە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

کێ وتی: ماڵپەڕی BBC بڵاویکردەوە، سام کارلینگ، کە لەدایکبووی ساڵی 2002ـە، یەکێک بوو لە کاندیدانی پارتی کار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا و توانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و وەک گەنجترین کەس ببێتە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە.

زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە لە گوندێکی ئینگلاند گەورە بووە و دەرچووی زانکۆی کامبریجە؛ بە جیاوازیی 39 دەنگ توانی رکابەرەکەی لە پارتی پارێزگاران ببەزێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا