چی روویدا: زانا رەحمان،
قائیمقامی قەزای پێنجوێن دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند.
کێ وتی: زانا رەحمان،
قائیمقامی پێنجوێن دەڵێت:" ماوەیەكی زۆرە هیچ پڕۆژەیەكی گرنگ و خزمەتگوزرای
لە سنووری قەزای پێنجوێن جێبەجێ نەكراوە و چەندین جاریش ئەوەی لەتواناماندا بووە
كردوومانە بۆ ئەوەی خزمەتی ئەم سنوورە بكرێت، بەڵام گوێمان لێنەگراوە".
زیاتر: نامەی
دەستلەكار كێشانەوەم ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی كردووە.