بابەتە سەرەکییەکە:
دووەمین دیبەیت بە تەوەری ئابووری لەنێوان هەردوو کاندیدی سەرۆککۆماری ئێران مەسعود
پزیشکیان و سەعید جەلیلی بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: لە
دیبەیتەکەدا سەعید جەلیلی وتی: دەبێت دووربکەوینەوە لە بیانوو، پێشتر دەوترا
ناتوانرێت ڤاکسین بەرهەمبهێندرێت، ناتوانرێت بەبێ رێککەوتنی نوێ نەوت بفرۆشرێت و
ناتوانرێت هەناردەکردنی نانەوتی زیادبکرێت بەبێ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتێکی
دیاریکراودا دروستبکرێت، بەڵام هەموو ئەوانە روویدا.
لایەنی بەرامبەر: هاوکات
مەسعود پزیشکیان رایگەیاند: پێموایە هەنگاوی یەکەم بۆ کەسێک کە دەیەوێت دەسەڵات بگرێتە
دەست و خزمەتی گەلەکەی بکات، راستگۆ بوونە، من سەر بە هیچ لایەنێک نیم و لەناو
خەڵکدا ژیاوم و لەناو خەڵکدا بووم.
ئەمەش بزانە: رۆژی هەینی
خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت.