لە هەڵەبجە گەنجێک کوژرا

کوردستان 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: لە گوندێکی پارێزگای هەڵەبجە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بە چەقۆ کوژرا.

راگەیەندراوی فەرمی: ەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت:" گەنجەکە دانیشتووی گوندی بەكراوابووە و بەهۆی بەركەوتنی چەقۆوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

زیاتر: بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو تۆمەتبار دەرچووە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تۆمەتباران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا