چی روویدا: پاش راگەیاندنی ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی فەڕەنسا و بردنەوەی چەپەكان، لەمپەڕ لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لە فەرەنسا دروست بووە.
بابەتە سەرەكییەكە: بەهۆی بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی پەرلەمان لەلایەن هاوپەیمانیی چەپەکانەوە رێگری لەبەردەم راستڕەوەكان دروستبوو بۆ ئەوەی حکومەت پێکبهێنێت.
زیاتر: لێرەوە كێشە لە نێوان بڕیارەكانی ئیمانوێل ماكرۆن و چەپەكاندا بۆ چاكسازی لە بازاڕدا دروستدەبێت، بەهۆی ئەوەی ماكرۆن بە دۆستی بازاڕ دادەندرێت.