چاوەڕوان دەكرێت سبەی یان دوو سبەی تەواوی مووچە رەوانە هەرێم بكرێت

کوردستان 08/07/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چی روویدا: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە BMC راگەیاند:" بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ یان سبەینێ، مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەو مووچەخۆرانە رەوانە دەكرێت كە تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتووە.

بابەتە سەرەكییەكە: بەهۆی پێداچوونەوە بە ناوی لیستی مووچە خۆرانی هەرێم، بەشك لە وەزارەتەكان تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و پێدەچێت سبەی یان دوو سبەی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بكرێت.

ئەمەش بزانە: ئەم بەشە مووچەیە هێزە ئەمنییەكان ناگرێتەوە بەهۆی ئەوەی پێداچوونەوە و وردبینی و داواكاریی نوێ لەولایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئاڕاستەی هەرێم كراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا