بابەتە سەرکییەکە:
لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی عەتا سەراوییەوە روونکردنەوە دەدرێت.
کێ وتی: سەرچاوەیەکی باڵا لە هێزە ئەمنییەکان بە BMC راگەیاند:
دەستگیرکردنی عەتا سەراوی بەپێی ماددەی 2ی تیرۆر بووە، چونکە لە ئەنجامی
لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ناوبراو سیناریۆی خۆی
بووە.
بیرهێنانەوە: لە مانگی
نیساندا و لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی
سەرکردایەتی یەکێتی تەقییەوە و رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.