چی روویدا: بەرپرسانی حزبوڵای لوبنانی بڕیاریانداوە تەرمی
حەسەن نەسڕوڵا بە شێوەیەکی کاتی لە شوێنێکی نهێنی بەخاکبسپێردرێت، تاکو لە کاتێکی
گونجاودا بە فەرمی مەراسیمی بەخاکسپاردنی بۆ دەکرێت.
زانیاری: سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبوڵای لوبنانی بە ئاژانسی
هەواڵی "فڕانس پرێس"ی راگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت لە کات و شوێنێکی گونجاودا
تەرمی حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵا بەخاکبسپێردریت، چونکە بەرپرسانی
حزبوڵا ترسیان لە بۆردومانکردنی شوێنی بەخاکسپاردنی نەسڕوڵا هەبووە.
ئەمەش هەیە: لە 27ـی ئەیلولی 2024 لە هێرشی مووشەکیی ئیسرائیلدا
بۆ سەر بنکەی سەرەکیی حیزبوڵا لە بەیروت، حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای
لوبنان کوژرا.