چی روویدا: درۆنێک لە بەرزاییەکانی جۆلان بە هێزێکی ئیسرائیلی
تەقییەوە و دوو سەرباز کوژران، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت " درۆنەکە لە عێراقەوە
ئاراستە کراوە".
راگەیەندراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل رایگەیاند:" لە ئەنجامى تەقینەوەى درۆنێک لە جۆلان
دوو سەرباز کوژران و 23ـى دیکە برینداربوون، ئەو درۆنەش لە عێراقەوە ئاڕاستەکراوە
و لە بنکەیەکى سەربازى لە جۆلان تەقیوەتەوە".
زیاتر: هێزەکانی مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق بەرپرسیارێتی
ئەنجامدانی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت و رایگەیاند"
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هێزێکى ئیسرائیلمان لە جۆلان بە ئامانجگرت."