مەسرور بارزانی: لە دوو سالی داهاتوودا کارەبای هەرێمی کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا دەلێت " لە دوو سالی داهاتوودا کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری".

لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم وتی:" هەوڵێکی زۆرمان داوە سەرچاوەی وزە لە هەرێمی کوردستان زیاد بکەین".

لەبارەی هەڵبژاردنەوە: مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد:" هەڵبژاردن لەکاتێکی هەستیار بەڕێودەچێت و دەبێت خەڵک بیر لە چارەنووسی هەرێمی کوردستان بکەنەوە".

ئەمەشی وت: لە ئێستادا دوو بەرە لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەرەیەکیان باسی خۆبەدەستەوەدان و نەهێشتن و تێکدان دەکات، بەرەیەکی تریش باسی ئاوەدانی زیاتر و بەرەوپێشجوون دەکات، چاومان لەوەیە خەڵکی کوردستان بڕیاری خۆیان لەوبارەیەوە بدەن.

رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی: مەسرور بارزانی رایگەیاند:" هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوە کە هیچ بەرپرس و کەسێک بیر لە گەندەڵی نەکاتەوە، هەوڵەکانمان لەوبارەیەوە بەردەوامە، بەڵام تاکو ئێستا نەگەیشتووین بەو ئاستەی چاوەڕوانین".

پرسی مووچە: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا باشە و هەوڵدەدەین باشتری بکەین، لەم کابینەیەی حکومەتیشدا زۆرترین شاندی هەرێم چوونەتە بەغدا، رێگەچارەکان دۆزراونەتەوە بە تایبەت لە پرسی مووچەدا، خەریکین بگەینە قۆناغی کۆتایی چارەسەرکردنی مووچە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا