بابەتە سەرەکییەکە:
ئەمڕۆ یەکشەممە، خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
پەرلەمانی فەڕەنسا لە 577 کورسی پێکدێت و 289 کورسی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ
پێویستە.
بە ژمارە: لە خولی
یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا پارتی بەرەی نیشتمانی (راستڕەوی توندڕەو) نزیکەی 280 کورسی،
هاوپەیمانی بەرەی گەل (چەپڕەوەکان) نزیکەی 160 کورسی و هاوپەیمانی میانڕەوەکانیش
بە سەرۆکایەتی ماکرۆن کەمتر لە 100 کورسیان بەدەستهێنابوو.
ئەمەش بزانە: تەنها ئەو
کاندیدانە بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا دەکەن کە لە خولی یەکەمی پڕۆسەکەدا
رێژەی %12.5ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.