بابەتە سەرەکییەکە: زیاتر لە 200 هەزار کەس لە لوبنانەوە
ئاوارەی وڵاتی سوریا بوون بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە.
کێ وتی: فیلیپۆ گراندی کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی
نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: ئەم ژمارەیە ئەو هاوڵاتییە سوریانەش دەگرێتەوە کە
لە لوبنان ژیانیان کردووە و لە ئێستادا گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی لوبنان ئاماژە بەوەدەکات،
تەنها 30 هەزار کەس وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوون.
ئەوەی پێویستەی بیزانیت: ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە ئیسرائیل
هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان تەواو چڕکردووەتەوە و حزبوڵای لوبنانیش هێرشی بەردەوام
دەکاتە سەر ئەو وڵاتە.