بەرهەمهێنەری فیلمی تایتانیک کۆچی دوایی کرد

هەمەرەنگ 07/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: جۆن لانداو بەرهەمهێنەری فیلمە بەناوبانگەکانی تایتانیک و ئاڤاتار لە تەمەنی 63 کۆچی دوایی کرد.

کێ وتی: خوشکی ناوبراو لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە کۆچی دوایی براکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی جۆن ئاشکرا نەکراوە.

شایەنی باسکردنە: لانداو لە ساڵی 1997 لەگەڵ جەیمس کامیرۆن فیلمی بەناوبانگی تایتانیکی بەرهەمهێنا، کە بووە یەکەم فیلم لە بۆکس ئۆفیسدا داهاتی یەک ملیار دۆلار تێپبەڕێنێت، دواتریش لەگەڵ هەمان دەرهێنەردا دوو بەشی فیلمی ئاڤاتاریان بەرهەمهێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا