بابەتی سەرەکی: جۆری خۆراک کاریگەری زۆری هەیە لەسەر زیادبوونی
هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن
لە پیاوان و زیادبوونی توانای سێکسییان.
کێ وتی: بە وتەی
بافل ئیسنبایف، پزیشکی پسپۆری روسی، ئەم خواردنانە پێش سەرجێیکردن توانای سێکسی
زیاد دەکات:
-برۆکلی: ماددەی
ئاندۆڵ 3 کاربینۆڵی تێدایە و بەسوودە بۆ پیاوان، چونکە ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی ژنان
کەمدەکات و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاوان زیاد دەکات، کە
بەرپرسە لە بەهێزکردنی توانای سێکسی.
-شوتی: بڕێکی زۆری
سیترۆلینی تێدایە، کە لە لەشدا بۆ ئارجەنین دەگۆڕێت و هەمان کاریگەری ڤیاگرای دەبێت.
-ئەو خواردنانەی
دەوڵەندن بە زینک: هاوکارە بۆ زیادبوونی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن و کاریگەری راستەوخۆی
لەسەر تۆوی پیاوان دەبێت.
-چوکلێت و قاوە:
چوکلێت دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستی خۆشەویستی و سۆزداری، قاوەش توانای سێکسی زیاد
دەکات.
-زەیتی زەیتوون
و گوێزی هیندی: دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3، کە ماددەیەکی دژە ئۆکسید و هەوکردنە.