چی روویدا:
دادگای باڵای تورکیا بڕیاریدا عەدنان ئۆکتار "بانگخوازی ئاینی" بە هەشت
هەزار ساڵ زیندانیکردن سزادا.
زانیاری: عەدنان
ئۆکتار تۆمەتبارە بە بەڕێوەبردنی رێکخراوی چەکدار، دەستدرێژیی سێکسی، زەوتکردنی
مافی تاک و تۆمارکردنی زانیاریی تاک، لەم دۆسیانەشدا ئۆکتار بە تەنها نییە، بەڵکو 215
کەسی دیکەی گروپەکەی دادگایی دەکرێن.
ئەمەش بزانە: عەدنان
ئۆکتار سەرەتا وەکو بانگخواز ناسرا، دواتر شێوازی بانگخوازییەکەی بووە جێی سەرنجی
خەڵک، چونکە بە شێوازی سەرنجڕاکێش و زۆرجار لەگەڵ
ژمارەیەک کچ بە جلی نیمچە رووتەوە دەردەکەوتن.