بابەتی سەرەکی: چەند جۆرێکی خواردن زیانێکی زۆر بە مینای ددان
دەگەیەنن.
کێ وتی: بە وتەی د. ئالێکسی کابانۆڤ، پسپۆڕی خۆراکی رووسی،
ئەم خواردنانە زیان بە مینای ددان دەگەیەنن:
-شیرینی: خراپترین خواردن بۆ ددان شیرینییە، چونکە ئەو بەکتریایەی
لە ناو دەم هەیە دەیگۆڕێت بۆ ترشی و دەبێتە هۆی خورانی مینای ددان.
-ترشییەکان: میوە و شەربەتە ترشەکان زیان بە مینای ددان
دەگەیەنن، بە تایبەت نابێت پێش نانی بەیانی بخورێن.
-چەرەسات: بەشێک لە چەرەساتەکان و بەتایبەت ئەوانەی
رەقن، زیان ددان دەگەیەنن و رەنگە ببنە هۆی شکانیان.
-خواردنەوە گازییەکان و جای و قاوە: ئەم خواردنەوانە
دەبنە هۆی دروستبوونی چینێک لەسەر مینای ددان و بەکتریاکان لەسەری گەشە دەکەن.