دایک و کچێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران

درێژتر لە هەواڵ 26/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییەک دوو ژن دەستگیرکران.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە و دوای ئەوەی کەسێک بە سەردان چووەتە ماڵێک لە گەڕەکی کانێسکان، لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا بووەتە شەڕ و دەمەقاڵێیان.

زیاتر: لە ئەنجامی شەڕەکە هاوڵاتییەکە بە چەقۆ بە سەختی بریندار کراوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، دواتریش تۆمەتبارەکان بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتن.

ئەمەش هەیە: پاش هێڵکاری بۆ شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، سەرەنجام توانرا لە ماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

ئەمەش بزانە: لە ئیستادا هەردوو تۆمەتبار (ن.ع.م) و (آ،ج،م) کە دایک و کچن، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان راگیراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا