کەشناسیی |

"عێراق و ئەمریکا لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان رێککەوتن"

درێژتر لە هەواڵ 07/09/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمریکا و عێراق لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان رێککەوتن و بڕیارە تاکو مانگی ئەیلولی 2025 سەدان سەربازی ئەمریکا لە عیراق بکشێنەوە.

کێ وتی: ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانیەوە بڵاویکردوەتەوە: ئەمریکا و عێراق لەسەر پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن و بە پێی رێککەوتنەوەکەش تاوەکو مانگی ئەیلوولی 2025 سەدان سەرباز لە وڵاتەکە دەکشێنەوە.

ئەمەش هەیە: دواین وادەش بۆ کشانەوەی یەکجاری کۆتایی ساڵی 2026 دەبێت و بەچەند قۆناغێکی دیکە تەواوی سەربازەکان دەکشێنەوە.

چی دیکە: ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و 900 هەزار سەرباز لە سوریا کە بەشێکن لە هێزەکانی هاوپەیمانان و لە ساڵی 2014 بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنران.

زیاتر: ئەمریکا و عێراق هەوڵدەدەن پەیوەندییەکی نوێی راوێژکاری دروست بکەن کە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە دوای کشانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا