بابەتی سەرەکی: نەخۆشییەکانی
دڵ و دەمارەکان یەکێکە لە هۆکارەکانی مردن لە تەواوی جیهاندا، ساڵانەش زیاتر لە 18
ملیۆن کەس بەوهۆیەوە گیان لەدستدەدەن.
سەرچاوە: بە گوێرەی
هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی تایبەت بە بابەتی تەندروستی، ئەم نیشانانە
لە پێیەکان دەریدەخەن کە توشبووی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانیت:
-ساردبوونی ژێر پێیەکان
-پەلەمان و پەیدابوونی
ئازار لە ماسولکەکانی ران و پوز، بە تایبەت دوای پیاسەکردن یان سەرکەوتن بەسەر
پەیژەدا
-پریقەدانی پێستی هەردوو
پێیەکان
-گۆڕانی رەنگی پێستی
هەردوو پێیەکان
-لاوازبوونی گەشەی پەنجەکانی
پێ
-هەورکردنی نێوان پەنجەکانی
پێ و چاکنەبوونەوەیان
-هەڵوەرینی مووی پێیەکان
و لاوازی گەشەکردنی
چارەسەرەکان: باشترین
چارەسەرەکان بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان بریتین لەمانە:
-وەرزشکردن
-پەیڕەوکردنی سیستمێکی
خۆراکی تەندروست
-کێش دابەزاندن بۆ ئەو
کەسانەی قەڵەون
-دوورکەوتنەوە لە
خواردنەوە کحولییەکان