بابەتە سەرەکیەکە: یەکێک لە هەرە کێشە باوە تەندروستییەکانی
ئەم سەردەمە، دروستبوونی گرژی ماسولکەکانە، بەتایبەت ماسولکەکانی پوز و شان و مل.
کێ وتی: دکتۆر هاڤین کەمال شا، پزیشکى پسپۆڕی فهقهڕات
و نهخۆشی جومگهکان لە نووسینێکدا ئاماژە بەو خواردن و خواردنانەوە دەکات کە هاوکاری
کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکان دەکەن، ئەوانیش بریتین لەمانە:
-پەتاتەی شیرین: ماددەی کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی
تێدایە و گرژی و ڕەقبوونی ماسولکە ناهێڵێت.
-ئەڤۆکادۆ: ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە وماسولکە خاوکەرەوەیە.
-پاقلەمەنیەکان: فاسۆڵیا، لۆبیا، کە ڕێژەیەکی زۆر مەگنیسێۆمیان
تێدایە و ئازاری ماسولکە ناھێڵێت .
-شووتی: ناھێڵێت ماسولکەکان وشک بنەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر
ئاوی تێدایە.
-شیرەمەنیەکان: ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینیان تێدایە، کە یارمەتی
دروست بوونەوەی خانە تێکشکاوەکانی ماسولکە دەدەن.
-ماسی: چەوریەکەی هانی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدات، کە
کاریگەری ھەیە لەسەر کاری ماسولکەکان.
-تەماتە: ڕێژەیەکی
زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، کە یارمەتی خاوکردنەوەی ماسولکەکان دەدات.
-ئاو: رێگری دەکات
لە وشکبوونەوەی ماسولکەکان و چالاکیان دەکات.