چی روویدا: بە
مەبەستی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەران و بازرگانان بۆ
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، حکومەتی هەرێم بە رێژەی 100٪ باجی لەسەر
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگرت.
کێ وتی: دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان
دەڵێت:"ماوەیەک لەمەوبەر نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد بۆ
وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە 100% بۆ ئەو
ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن".
ئەمەشی وت:
دواجار وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دا بۆ ئەوەی 100% باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی
کارەبایی هەڵبگیرێت.