وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نرخی بەنزین دادەبەزێت

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: بەهۆی پێدانی مۆڵەت بە بازرگانان بۆ هاوردەکردنی بەنزین لە ناوچەکانی عێراقەوە، نرخی هەر لیترێک بەنزین لە نێوان 40 تا 50 دینار دابەزی.

کێ وتی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دەڵێت:" رۆژی پێنجی ئەم مانگە لە فەرمانێکدا رێگەپێدان بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەرکرا و ڕۆژانە ئەو بەنزینەی دێت ڕوو لە زیادبوونە، بۆیە چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتری نرخەکان دەکرێت".

ئەمەشی وت: پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین بۆ زیادکردنی خستنەڕوویەتی لە بازاڕەکانی هەرێمدا، هەروەها بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخەکەیەتی.

زیاتر: هاوردەکردنی بەنزین پێویستە بە پێی ئەو کوالێتییە بێت کە لەلایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاریکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا