چی روویدا: ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر بەشێک لە شەقامەکانی
سلێمانی پۆستەرێک دانراوە و لەسەری نوسراوە "هێزی تۆ"، بەڵام تاکو
ئێستا نازانرێت کە کێ لە پشتی دانانی ئەو پۆستەرانەوەیە و مەبەست لێی چییە.
زانیاری: هاوکات لەگەڵ دانانی پۆستەری"هێزی
تۆ" لەسەر شەقامەکانی سلێمانی، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش پەیجێک بەو ناوە
دانراوە و رای خەڵک لەسەر ماناکەی وەردەگرێت، ئەمەش پرسیاری لای خەڵک دروستکردووە
کە ئاخۆ مەبەست لەو دەستەواژەیە چییە و کێ لە پشتێوێتی.
زیاتر: بۆ زانینی هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو دەستەواژەیە
لە شەقامەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بی ئێم سی پەیوەندیکرد بە لایەنە فەرمییەکانی
سلێمانی، بەڵام هیچکام لەو لایەنانە زانیارییان لەبارەی بابەتەوە ئاشکرا نەکرد.