چی روویدا: لە میانەی
یارییەکانی جامی پاڵەوانانی ئاسیا، هەردوو یانەی نەسڕی سعودی و شوڕتەی عێراقی لە
یاریگای مەدینە لە بەغدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یارییەکەش بە یەکسانی
کۆتاییهات.
زانیاری: یانەی نەسڕی
سعودی لە خولەکی 13ی یارییەکەدا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و سوڵتان عەبدوڵا توانی
تۆڕی شوڕتە بهەژێنێت، دوای 10 خولەک یانە عێراقییەکە توانی گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات،
بەوشێوەیەش یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
چی تر: یارییەکە بە
ئامادەبوونی 30 هەزار هاندەر لە یاریگای مەدینە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، هەرچەندە
هەمووان چاوەڕوان بوون کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریگەکەی عێراق یاری بکات، بەڵام ئەو
یاریزانە پۆرتوگالییە هاندەرانی بێهیواکرد و نەهاتە بەغدا.