کۆمسیۆن: وردبینیکردن لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە ناوی کاندیدان بەردەوامە.

کێ وتی: جومانە غەلای، وتەبێژی  كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: کۆمسیۆن بەردەوامە لە وردبینی ناوی کاندیدان و دوای تەواوکردنی وردبینی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت.

ئەمەشی وت: لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم لە كۆی  2 ملیۆن و 899 هەزار و 578 كارتی دەنگدان 2 ملیۆن و 685 هەزار و 466 كارتی دەنگدان وەرگیراونەتەوە.

زیاتر: 214 هەزار و 112 كەسیش تاوەكو ئێستا كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا