بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێم پێویستی بە حکومڕانییەکی دادپەروەرە

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە: لەدیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، پرسی هەڵبژاردن و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی تەندروست کە وەڵامدەرەوەی خواستی هاوڵاتییان و پارێزەری مافەکانیان بێت، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

چی تر: سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە گرنگیی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە بەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستان و رەوتی دیموکراسی کرد.

چی وترا: سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە، کە هەوڵەکانی لەپێناو باشترکردنی ژیانی خەڵک و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیردا بێت.

ئەمەشی وت: یەکێتی لەو پێناوەدا هەموو هەنگاوێک دەنێت و دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا