بابەتە سەرەکییەکە: کۆتایی مانگی داهاتوو کاتژمێرەکانی
پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان زیاد دەکات.
کێ وتی: سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە BMC راگەیاند: لە ئێستادا رۆژانە 15 کاتژمێر
کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتییان و کۆتایی مانگی داهاتوو کاتژمێرەکانی پێدانی
کارەبا زیاتریش دەکرێت.
بۆچی: بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە خواست لەسەر
بەکارهێنانی کارەبای نیشتمانی کەمدەکات ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی
پێدانی کارەبا.