دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بە گومانین لە سەرژمێری عێراق

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگەیەندراێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیارە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێم ئەنجامبدرێت.

زیاتر: ئەنجامدانی سەرژمێری بابەتێکی گرنگە، بەڵام ئێمە بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە دەڕوانین لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

بۆ: چونکە لەلایەک ماددەی 140ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە و لەلایەکی تریش مێژووی سەرژمێرییەکانی رابردوو ئەزمونێکی تاڵ  کاریگەری خراپیان لەسەر نیشتمانەکەمان دروستکردووە.

چی هەیە: لە دەرەنجامی هەوڵەکانی وەزارەتی پلان و دەستەی ئاماری هەرێم، کاری جددی کرا بە ئاڕاستەی نەهێشتنی کاریگەری سیاسی لەسەر پرسەکە، بەڵام هێشتا پێویستە بە هەستیارییەوە لەسەر ئەم پرسە بووەستین، بۆیە ئێمە ئامادەکاری تەوامان کردووە.

چی دەکرێت: سبەی پێنجشەممە، دیدارێکی سیاسی لەگەڵ کۆی هێزە کوردستانییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رێکدەخەین و بە وردی هەڵسانگاندن بۆ پڕۆسەکە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا