"بەهیچ جۆرێک باری تەماتە نەهاتوەتە ناو هەرێمی کوردستان"

کوردستان 23 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەروازەی پەروێزخان بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو  دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە هاتنەناوەوەی بارە تەماتە دەکەن بۆ ناو خاکی هەرێم.

راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە: ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە باری تەماتە دێتە ناو هەرێمی کوردستانە، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەهەموو شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و دوورە لە راستییەوە.

زیاتر: بەهیچ جۆرێک لە دەروازەکەمانەوە باری تەماتە نەهاتووەتە ناو هەرێم و لە بەڕێوەبەرایتیمان بە هەموو شێوەیەک پابەندین بە رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا