بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆککۆماری
ئێران لە دەفتەری یادەوەری مەزاری مام جەلال یاداشتێکی نووسی.
چی نووسی: ئەمڕۆ
پێنجشەممە، بە یاوەری شاندێکی باڵا لە وەزیرەکانی ئێران گەیشتینە سلێمانی و هەلێکمان
بۆ هاتە پێشەوە تاوەکو لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی ئازیز و بەڕێز، فاتیحە بخوێنین
و سڵاو لە رۆحی بەرز و دیدی کراوە و روانینی قوڵی بکەین.
چی تر: رێز لە فیداکاری
و چالاکییەکانی ئەو گەورە پیاوە دەگرین پێش شۆڕش تاوەکو دوای شؤڕش کە بە ئامانجی
گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادیی خاکەکەی بوون و رێز لە هەوڵە بێکۆتاکانی بۆ بەدیهێنانی
یەکگرتوویی و یەکڕیزی لە ناوخۆی وڵات باوەڕەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران دەگرین.
لە کۆتاییدا: خودا رۆحی شاد
بکات و یاد و بیرەوەرییەکانی بۆ هەمیشە لای شۆڕشگیڕان و ئازادیخوازانی جیهان بە زیندووی
بهێڵێتەوە.