قوباد تاڵەبانی بۆ شەهیدانی رۆژنامەنووس: ئێوە پاڵەوانی ئێمە بوون و ئازایەتیتان هەرگیز لەبیر ناکرێت

کوردستان 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: قوباد تاڵەبانی مۆنیومێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت"ی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی کردەوە، کە یادی ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە کە لە دوای 2003 لە عێراق و هەرێمی کوردستان شەهیدبوون.

کێ وتی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دەڵێت:" ئەم مۆنیومێنتە بۆ رێزگرتنە لە ئازایەتی و پابەندبوونی ئەو رۆژنامەنووسانە کە بە گەیاندنی راستییەکان خوێنی خۆیان بەخشی، هەروەها هەوڵێکە بۆ پاراستنی میراتەکەیان ".

ئەمەشی وت: ئەگەرچی بە خەمێکی گەورەوە ناتوانین گەرەنتی نەکوژرانی رۆژنامەنووسی تر بکەین لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام لە دڵەوە هیواران هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا کە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا لە سەیدسادق شەهیدکران، دوایین ناو بن کە لەم مۆنیومێنتەدا تۆمار بکرێن.

زیاتر: قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد:" پارکی ئازادی شوێنێکی پیرۆزە، خاکێکی پیرۆزە، ئێرە ئەو شوێنەیە کە بە خوێنی گەنجانی کورد ئاودراوە، ئەو شوێنەیە کە رژێمی بەعسی لەناوچوو گەنجانی ئازادیخوازی کوردی تێدا گولـلە باران دەکرد، بۆیە ئەم مۆنیومێنتە لێرە دانراوە ".

چی تر: قوباد تاڵەبانی وتیشی:" کاتێک بریاری دروستکردنی ئەم مۆنیومێنتەمان دا، رووبەرووی زۆر کێشە بووینەوە، چونکە هیچ ناوەندێک نەبوو هەموو زانیاریەکیان لەبارەی رۆژنامەنووسانەوە لابێت، هەر ناوەندە و هەندێک زانیاریان لابوو ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا