بابەتی سەرەکی: قوباد
تاڵەبانی دەڵێت" لە رووی ئازادی رادەربڕینەوە سلێمانی لەسەر ئاستی هەموو
عێراق لە پلەی یەکەمەدایە، ئەگەر نا هەموو لایەنە ئۆپۆزیستیۆنەکان لە شارەکە دروست
نەدەبوون".
کێ وتی: قوباد تاڵەبانی لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە پەیامنێری BMC وت:" لە
سڵێمانی خەڵک بوێرن و ئازادانە دەتوانن رای خۆیان دەرببڕن، تەنها لەم کۆنگرە
رۆژنامەوانییەدا مایکی نزیکەی 20 دەزگای میدیایی دانراوە، کە لە هەموو رەنگ و
بۆچوونەکان پێکهاتوون و بەشێک لەو دەزگایانە دژی من کار دەکەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت
کە لێرە کەشوهەوایەک هەیە خەڵک دەتوانێت بە ئازادی رای خۆی دەربڕێت".
ئەمەشی وت: یەکێتی نیشتیمانی
کوردستانیش کە حزبێکە جێی دەستی هەیە لەم دەڤەرەدا، شانازی بەو ئازادییە دەکات کە
لە شارەکەدا هەیە.