چی روویدا: سەرۆکی
هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا محەمەد (د.خ) پەیامێکی
بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت:" له یادی لەدایکبوونی
حه‌زره‌تی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلامدا “د.خ” گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی
موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتی دەكەم".
ئەمەشی وت: هیوادارم ئه‌م یاده پیرۆزه، خێر و خۆشی و
ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته هاندەر‌ی نوێبوونه‌وەی
پابه‌ندیی به ڕێنمایی و پەیام و به‌ها و فەرمایشته باڵاکانییه‌وه.
درێژەی پەیامەکەی: له‌م یاده‌دا، هیواخوازین ئاشتی و سه‌قامگیری
له هه‌موو شوێنێک بێته کایه‌وە، هەروەها جه‌خت له پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌مه‌لایه‌نه
له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتووری پێکه‌وه‌یی و لێبورده‌یی و گیانى
ئاشته‌وایى و چه‌مكه مرۆیییه‌كان له‌ناو پێکهاته جیاوازه‌کانی كوردستان و عێراقدا
ده‌که‌ینه‌وه.