بابەتە سەرەکییەکە:
بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز ژێرئاو کەوت و ژمارەیەک کۆچبەر بوونە
قوربانی.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی
فڕانس پرێس لە زاری بەرپرسانی فەڕەنساوە بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە،
بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزدا ژێرئاو کەوت.
زیاتر: کۆچبەرەکان
هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە خاکی بەڕیتانیا، بەهۆی رووداوەکەشەوە ژمارەیەک کۆچبەر
گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە رزگارکراون.
ئەمەش هەیە: تاوەکو
ئێستا ژمارەی کۆچبەرەکان و ناسنامەیان بە تەواوەتی نازانرێت و ئاشکرا نەکراوە.