بابەتە
سەرەکییەکە: واشنتۆن رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی
لوبنانەوە هەبێت.
کێ وتی: ماتیۆ
میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: واشنتۆن سەرقاڵی کۆکردنەوەی
زانیارییە لەبارەی رووداوەکە و کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە نێوان حزبوڵا
و ئیسرائیل.
چی تر: جگە لە
هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دیبلۆماسییەوە، واشنتۆن جەخت لەوەدەکاتەوە،
هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی دەربارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی لوبنان نەبووە.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: ئەمڕۆ لە یەک کاتدا هەزاران ئامێری پەیجەر (بێتەل) کە بەگوێرەی راپۆرتە
رۆژنامەوانییەکان خاوەندارێتییەکەی بۆ ئەندامانی حزبوڵا دەگەڕێتەوە، لە لوبنان تەقینەوە.
ئەمەش بزانە:
بەهۆی رووداوەکەوە نزیکەی 10 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسی دیکەش بریندار
بوون، یەکێک لە بریندارەکانیش باڵیۆزی ئێرانە.