ژمارەی کوژراوانی لوبنان گەیشتە 32 کەس

جیهان 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشی سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە لوبنان گیانیان لەدەستدا، گەیشتە 32 کەس.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاماژەی بەوەکرد: چەند کەسێکی دیکە کە لە رووداوەکەی دوێنێ چوارشەممە و رۆژی سێشەممەدا بریندار بووبون، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا.

هاوکات: زیاتر لە سێ هەزار کەس بەهۆی ئەو دوو رووداوەوە بریندار بوون و برینی بەشێک لە بریندارەکانیش سەختە.

چی روویدا: رۆژی سێشەممە، لە یەک کاتدا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی لوبنان ژمارەیەکی زۆر لە ئامێری پەیجەر(بێتەل) تەقینەوە و دەوترا ئەو ئامێرانە لەلایەن ئەندامانی حزبوڵاوە بەکارهێنراون.

چی تر: دوێنێ چوارشەممەش، رووداوێکی هاوشێوە لە هەمان وڵات روویدایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا