بابەتە سەرەکییەکە: ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات، کەسێکیان
دەستگیرکردووە کە لەلایەن ئێرانەوە بە کرێگیراوە بۆ ئەوەی نانیاهوو بکوژێت.
راگەیەندراوی فەرمی: رێکخراوی هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆی
ئیسرائیل بڵاویکردەوە: تۆمەتبارەکە دوو ار بە شێوەی قاچاخ سەردانی ئێرانی کردووە و
لەوێ مەشق و راهێنانی بینیوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی لە ئیسرائیل.
چی تر: تۆمەتبارەکە ئیسرائیلییە و پێشتر زۆر سەردانی
تورکیای کردووە و سەرقاڵی کاروباری بازرگانی
بووە، بەوهۆیەشەوە پەیوەندی لەگەڵ بازرگانە تورک و ئێرانییەکان هەبووە.