بابەتە سەرەکیەکە: وتەبیژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، هەر
لایەنێک فشار لەسەر دەنگدەران دروستبکات سزادەرێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی
ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ھەفتەی
داھاتوو لیستی بەربژێرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەنددەکرێت و دوای ئەوە
وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دیاریدەکرێت.
ئەمەشی وت: دەنگدەران دڵنیادەکەینەوە ئازادى تەواویان هەیە دەنگ بە کێ
و بە چ لایەنێک دەدەن، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت بزانێت دەنگ بە چ لایەن و
بەربژێرێک دەدرێت.
زیاتر: هەر لایەنێك فشار لەسەر دەنگدەران
دروستبكات، ئەوا سەرەڕای ئەوەی دەنگەكانی ئەو بنكەیەی بۆ هەژمار ناكرێت لەهەمان
كاتیشدا سزای دارایی دەدرێت كە لە 10 ملیۆن كەمتر نەبێت و لە 25 ملیۆن دیناریش
زیاتر نەبێت.