بابەتە سەرەکییەکە: حزبوڵای لوبنانی بەیاننامەیەکی لەبارەی
هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی دوێنێ بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: حزبوڵای لوبنانی لە بەیاننامەکەیدا
ئاماژەی بەوەکردووە: دوژمنی تاوانبار دەبێت چاوەڕوانی وەڵامێکی توند بکات لە
بەرامبەر ئەو کارەی کردوویەتی.
چی روویدا: دوێنێ سێشەممە هەزاران ئامێری پەیجەر (بێتەل)ی
ئەندامانی حزبوڵا لە لوبنان تەقییەوە و بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵییەکان، بەوهۆیەوە
زیاتر لە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی چوار هەزار کەس بریندار بوون.
لایەنی بەرامبەر: تاوەکو ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوان و
بەیاننامەیەکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.