تەندروستی لوبنان: ژمارەی کوژراوان بۆ 12 کەس بەرزبووەتەوە

جیهان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری تەندروستى لوبنان رایگەیاند، ژمارەى کوژراوانى تەقینەوەکانى دوێنێ بۆ 12 کەس بەرز بووەتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: فەراس ئەبیاد وەزیرى تەندروستى لوبنان رایگەیاند: دوو هەزار و 750 کەس بریندار بوون و ژمارەی کوژراوانیش بۆ 12 کەس بەرزبوەتەوە کە دووانیان منداڵن و نزیکەى 300 برینداریش، باری تەندروستیان ناجێگیرە.

ئەمەشی وت: لە ناو بریندارەکاندا، هەزار 800 کەسیان پێویستیان بە خەواندن هەبووە و لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، لەو ژمارەیە 400 برینداریان نەشتەرگەریان بۆ کراوە.

زیاتر: 92%ـى بریندارەکان لەناوخۆدا چارەسەریان بۆ دەکرێت و بەشێکى دیکەیان دەگوازرێنەوە بۆ ئێران و لەوێ چارەسەر دەکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا