بابەتە سەرەکیەکە: ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران هەمان
ئەو پەیجەرەی بەکارهێناوە کە دوێنێ لە لوبنان تەقێنرانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیبراهیم
رەئیسی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران هەمان ئەو پەیجەرەی بەکارهێناوە کە دوێنێ لە
لوبنان لە رێگەی هێرشی ئەلکترۆنییەوە سەرجەمیان تەقێندرانەوە کە لەلایەن ئەندامانی
حزبوڵای لوبنانی خاوەنداریەتی دەکران.
ئەمەش هەیە: ئەمەش سەرەداوێکە تا دووبارە کەیسی هۆکاری کەوتنە
خوارەوەی فرۆکەکەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران بێتەوە بەر باس.
بیرخستنەوە: بەرواری 19 ئایاری ئەمساڵ ئەو هێلیکۆپتەرەیی ئیبراهیم
رەئیسی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران و 7 کەس لە یاوەرانی تێدابوو لە ناوچە
سنوورییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان کەوتە خوارەوەوە و سەرجەمیان گیانیان
لەدەستدا.