فەهمی بورهان: تەعریبكردن مەترسیی لەسەر ناوچە دابڕێندراوەکان درووستكردووە

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی دەستەیی ناوچە کوردستانیەکان رایگەیاند، تەعریبکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، مەترسی لەسەر سەرژمێریی گشتی لەو ناوچانە کردووە.

لێدوانی فەرمی: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان رایگەیاند: هەموو هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان نیگەرانییان لە کردنی سەرژمێریی گشتیی لە ناوچە کوردستانییەکان هەبووە و بە درێژایی مێژوو سەرجەم ئەو سەرژمێرییانەی کراون، مەرامێكی سیاسییان لە پشت بووە.

ئەمەشی وت: هیوادارین حکوومەتی عێراق کار بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی هاووڵاتییانی کورد و هێزە سیاسییەکانی هەرێم بکات، سەبارەت بە کردنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، لە ناوچە کوردستانییەکان.

چی دیکە: یەكێك لە مەترسییەكان تەعریب، هێنانی سەدان هەزار هاوڵاتیی عێراقییە لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست بۆ پارێزگای كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

زیاتر: یاداشتێكمان ئامادەكردووە بۆ سەركردایەتی كورد و حكومەتی هەرێم بەرزی دەكەینەوە، بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم كار ئاسانی بكات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگال تا خانەقین، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و دەستوور نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا