بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەری
نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، ئاماری تووشبوانی شێرپەنجەی منداڵ بەردەوام لە
زیادبووندایە.
لێدوانی فەرمی: د. یاد نەقشبەندی
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە لە منداڵاندا
بەردەوام لە زیادبووندایە، شێرپەنجەی مێشک و دەمار و شێرپەنجەی خوێن زیاتر باون لە
منداڵاندا و تووشبونی منداڵان بە شێرپەنجە واتای کۆتایهاتنی ژیانیان نییە.
ئەمەشی وت: پێشکەوتووترین
چارەسەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوایە و لە سەرجەم پارێزگاکانی
عێراقەوە تووشبوو سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن.
چی دیکە: دکتۆر یاد ئاماژەی
بەوەشکرد: لە ماوەی رابردوودا لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانی قاوشەکان
نوێکرانەوە و ژمارەی عەزلەکانمان زیادکرد ئەو خزمەتەی یەکێتی کردویەتی وایکردووە نەخۆشخانەی
هیوا لەم ئاستەدا بمێنێتەوە.
زیاتر: ئاماری تووشبوان
ساڵانە زیاد دەکات و ئامارەکانی شەش مانگی
رابردوو بەراورد بە شەش مانگی ساڵی پێشوو کەمیکردووە ئەمە مانایی ئەوە نییە کە
شێرپەنجە کەمیکردووە و بەردەوام لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە نەخۆش سەردانمان دەکات.
وتیشی: دەبێت کار لەسەر
سەنتەری دەستنیشانکردنی پێشوەختە و دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە بکرێت و هەنگاوی
یەکەم بۆ فراوانکردنی هیوا بێت.