بابەتە سەرەکیەکە: جارێكی دیکە ژمارهیهك ئامێری بێتهل و پەیجەر
له لوبنان تهقینهوه.
کێ وتی: میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی
دیکە ژمارەیەک ئامێری پەیجەر و بێتەل لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە تەقیونەتەوە.
ئەمەش هەیە: بەشێک لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆ لەکاتی بەخاکسپاردنی تەرمی
ژمارەیەک لەو کەسانەی بەهۆی رووداوەکەی دوێنێوە گیانیان لەدەستداوە لە باشووری
لوبنان روویداوە.
زیاتر: تەقینەوەکانی ئەمڕۆ لەناو ماڵەکان، شوێنە گشتییەکان و
ئۆتۆمبێلەکاندا روویداوە و ئەوانەی تەقیونەتەوە تەنها پەیجەر نەبوون، بەڵکوو
ژمارەیەک ئامێری دیکەی بێتەلیش تەقیونەتەوە.